Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:35

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای باری كه‌سێتی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%


چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ یاسای باری كه‌سێتی و گرنگترین بڕگه‌كان ڕاگه‌یاند، هاوكات داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌رده‌وام بێت له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاساكه‌. 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی دوێنێ هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە گۆڕەپانی سیاسی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام دا به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌.

 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ڕه‌شنوسی یاسای باری كه‌سێتی، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مه‌رجه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌ر مه‌زهه‌بێك یان ئایین ڕێكده‌خات و یاسای كارپێكراو هه‌ڵناگرێت. 


له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسی له‌وه‌شكردوه‌، هه‌مواركردنه‌وه‌ی پلان بۆ داڕێژراوی یاسای باری كه‌سێتی هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستور، كه‌ تێیدا هاتوه‌ عێراقییه‌كان ئازادن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ناكۆكی نه‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی یاسا و بناغه‌كانی دیموكراسیه‌ت. 

چوارچێوه‌كه‌ ڕوونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆسیه‌ی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوکیش كرا. هەرچەندە زیاتر لە 8 مانگ تێپەڕیوە، بەڵام هێزە سیاسییە سوننەکان دوای كۆبونه‌وه‌ی پێنج جاری په‌رله‌مان، سەرکەوتوو نەبوون لە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.

 جێی ئاماژه‌یه‌، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیی، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ جۆرێك به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌دان و به‌ ده‌رفه‌تی ده‌زانن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و له‌خۆگرتنی منداڵان له ‌دوای جیابوونه‌وه‌. به‌شێكیش هه‌مواره‌كه‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بن و داوای ڕاگرتنی هه‌مواره‌كه‌ ده‌كه‌ن.
 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.