Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:35

بەرگریی شارستانی راپەڕین: بە پێنج كاتژمێر ئاگرەكەی غاباتی قەڵادزێ كۆنتڕۆڵ كرا

کوردستان TV
100%

بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج كاتژمێری بەردەوامی تیمەكانیان، ئینجا توانیان ئاگرەكەی ئەمڕۆی غاباتی قەڵادزێ كۆنتڕۆڵ بكەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 12 ئاگرێكی گەورە لە غاباتی قەڵادزێ لە سنووری شارۆچكەی پشدەر كەوتەوە.

دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە، سەرجەم بنکەکانی بەرگریی شارستانی راپەڕین خرانە حاڵەتی ئامادەباشی و بەشدارییان کرد لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند: بەهۆی فراوانی ئاگرەكە كە لە 10 قۆڵی جیاوازەوە كەوتبووەوە، هەروەها بەهۆی هەبوونی ڕەشەبایەکی بەهێز، کۆنتڕۆڵکرنی ئاگرەکە زۆر زەحمەت.

راشیگەیاند: بە هەوڵی بەردەوامی تیمەكانمان و دوای پێنج کاتژمێر و نیو، ئینجا توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێ.

ئاماژەی بەوەش دا كە خۆشبەختانە ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە، بەڵام زەرەر و زیانێكی زۆری بە دارە سنەوبەرەكانی غاباتەكە گەیاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.