ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كرد كە شەش كەسیان دەستگیركردووە بە تۆمەتی هاوكاریكردن لە هەڵهاتنی زیندانییەكەی چاكسازی ژنان، هەروەها زیندانییەكەشیان دەستگیركردۆتەوە.
ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: ئێوارەی دوێنی یەكشەممە دوای ئەوەی ڕاگیراوێکی زیندانی چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵهات، توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا لەشاری سلێمانی دەستگیر بکرێتەوە.
راشیگەیاند: شەش كەسی دیكەش دەستگیركران كە هاوکاربوون لە هەڵهاتن و حەشاردان و گواستنەوەی زیندانییەكە.
ئاسایشی سلێمانی جەختیشی كردەوە كە ئێستا زیندانییەكە و هەر شەش هاوكارەكە سەرجەمیان دەستگیرکراوان و ڕادەستی یاسا دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.