Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:32

جێگیری لیژنه‌ی ئابووری و وەبەرهێنان: له‌ژێر ناوی وەبەرهێنان دزی گه‌وره‌ له‌ سامانی گشتیی عێراق ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

جێگیری لیژنه‌ی ئابووری و وەبەرهێنان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ژێر ناوی وەبەرهێنانه‌وه‌ دزی گه‌وره‌ له‌ عێراق ده‌كرێت و سامانی گشتیی به‌فیڕۆ ده‌درێت.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا یاسر حوسێنی جێگری لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وردەکاریی سه‌یری له‌باره‌ی ئه‌وو کۆمپانیایانە ئاشکرا كرد کە لە عێراقدا کاردەکەن و ڕایگەیاند، هەندێک له‌و كۆمپانیایانه‌ی وه‌به‌رهێنان لە ژێر پەردەی سیاسیدا لە پێدانی هه‌موو جۆره‌ باج و رسوماتێكه‌وه‌ بەخشراون.

 وتیشی، هه‌ندێك کۆمپانیای وەبەرهێنان هەن لەژێر پەردەی لایه‌نه‌ێكی سیاسیدا كار ده‌كه‌ن. ئه‌وان  بە پشتیوانی ئەو لایەنه‌ سیاسه‌یانه‌ی كه‌ له‌ پشتیانه‌وه‌ن بە تەواوی لە پێدانی باج و رسومان چاوپۆشیان لێده‌كرێت و بەخشراون.

 ئاماژەی بەوەشکرد، به‌داخه‌وه‌ لێخۆشبوونی باج له‌ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان‌ لەسەر حیسابی سامانی عێراق و عێراقییه‌كانه‌ و ته‌نها ئه‌وانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه‌. 

هەروەها ئەو لێخۆشبوونە ئەو کۆمپانیایانەشی گرتووه‌ته‌وه‌ کە لە پرۆژەی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشتەجێبوون و شارەکانی وەک ئەلجەواهیری سیتی و شارەکانی تردا کاردەکەن، ئەمە جگە لە پرۆژەی وەبەرهێنان کە ڕێژەی باجەکە تیایدا لە2% زیاتر نەبووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەخشینی باج بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان، چ بیانی بێت یان عێراقی، بە پاڵپشتیکردنی لایەنە سیاسییەکانه‌وه‌یه‌ و ئامانج‌ له‌وه‌ش ته‌نه‌ها خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانه‌ و له‌ژێر ناوی وەبەرهێنانه‌وه‌ دزی گه‌وره‌ له‌ عێراق ده‌كرێت و سامانی گشتیی بۆ فیڕۆ ده‌درێت. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.