کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی، بڵاویکردەوە کە لە میانی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا سووکایەتی بە مەسیحییەکان کراوە و لە ئەورووپا "کەلتوورێک لەسەر بنەمای بێ خودایی" گەشەی کردووە.
جێگری سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگا و میدیای کڵێساکە، ڤاهاتانگ کیپشیدزی لە ڕاگەیاندراوێکدا کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر ئەو تابلۆییەی وێنای "دوایین خوانی ئێوارە"ی کرد کە تیایدا حەزرەتی عیسا نیشاندرابوو و لەگەڵ کۆمەڵێک وێنەی دیکە "دراگ کوین" (کە پیاو لە بەرگی ژندا میکیاژی کردووە).
کیپشیدزی باسی لەوە کرد کە ڕووداوەکان گوزارشت لەو پرۆسانە دەکات کە پێش ئۆڵۆمپیادەکان هەبوون و دواتریش بەردەوام دەبن و، هاوشان لەگەڵ مۆسیقا و یاری ئاگرین کەلتووری مردنێکی بە ئازار نمایشکراوە.
هەروەها کیپشیدزی ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە ئۆڵۆمپیادەکاندا ئاڵای ڕووسیا قەدەغە کراوە و، گوتی: "ئەگەر ئەم نمایشە شەیتانییە لە ژێر سێبەری ئاڵاکەماندا بکرایە، ئەوا زۆر دڵخۆش و خۆشحاڵ نەدەبووین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.