Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:48

كتێبی(هەولێریات)بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ نووسینی نووسه‌ر شێرزاد شێخانی كتێبی (هەولێریات)، له‌ دووبه‌رگدا بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ باره‌ی كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر شێرزاد شێخانی ده‌ڵێت" دوای 18 ساڵ لەنووسینەوەی گۆشەی( هەولێریات ) و بڵاوکردنەوەی بەردەوامی لە گۆڤار و رۆژنامە و سایتەکان و لەسەر لاپەڕەی فەیسبووکی خۆم.هەموو نووسینەکان بوون بە کتێبێکی خنجیلانەی 600لاپەڕەیی بە 2 بەرگ".

هه‌روه‌ها شێخانی ده‌ڵێت"ئەو کتێبە نووسینێکی ئەرشیفی مێژوویی هەولێرە و باس لە ژیانی پێشووتر و  کۆڵان و گەڕەک و شەقامەکانی هەولێر و ، دیمەنە جوان و شییرینەکانی شارو کەسایەتییە نازدار و ناسراوەکانی بەدرێژایی ساڵانی 60 و70و 80 و نه‌وه‌ده‌كان تا ئه‌مڕۆكه‌ .
له‌ كۆتاییدا شێرزاد شێخانی ده‌ڵێت"هیوادارم ئەو ماندی بوونەم خزمەتەکی شارە خۆشە ویستەکەمی کردبێ .

شایانی باسه‌، له‌ ئێستادا كتێبی(هەولێریات)لەکتێبخانەكانی شاری هه‌ولێر به‌رده‌سته‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.