له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا هه‌شت هه‌زار تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ده‌ستگیركراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، هەنگاوی دامەزراندنی ناوەندێکی ناوچەیی ئۆپەراسیۆنی دژە ماددە هۆشبەرەکانی پشتڕاستکردەوە کە بنکەکەی لە بەغدای پایتەختە، لەژێر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە.
هاوکات ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه له ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا هه‌شت هه‌زار تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه.
موهه‌نه‌د حاتم، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەکرد، جگه له‌و هه‌شت هه‌زار تۆمه‌تباره، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر زیاتر له 2 ملیۆن ته‌ن له چه‌ندین مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆردا.
هەروەها ڕایگەیاندووە عێراق به وڵاتێكی په‌ڕینه‌وه و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر داده‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆی په‌سه‌ندكردنی ستراتیژی دژە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بە زیادکردنی ژمارەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان کە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن بۆ چارەسەرکردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.