ئاگر له شاخی گۆیژه‌ی سلێمانی كه‌وته‌وه و ده‌یان دۆنم دار و پوش و پاوان سووتا. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29ی7ی2024، ئاگرێكی گه‌وره له شاخی گۆیژه‌ی سلێمانی كه‌وته‌وه و زیاتر له 200 دۆنم دار و پووش و پاوان سووتا و له چه‌ند شوێنێكیش ئاگر له گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون نزیكبووه‌ته‌وه.
لای خۆشییه‌وه به‌رگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر 3ی بەرەبەیان تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵکردنی باوە ئاگرەکە خێرا تەشەنەی کردووە و ڕووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک توانراوە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
بە گوێرەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، ئاگر ڕووبەری زیاتر لە 200 دۆنمی ناوچه‌كه‌ی سووتاندووە کە چەند جۆرێکی جیاوازی داری تێدایە و تاوەکوو ئێستاش هۆكاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.