Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:24

سەرۆكکۆماری ئێران پزیشکیان نامەی دەستبەکاربوونی لە خامنەیی وەرگرت و بە فەرمی دەستبەکار بوو

کوردستان TV
100%


مەسعود پزیشکیان، کە لە پێنجی تەمووزدا لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا لە ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا، نامەی دەستبەکاربوونی لە ڕابەری وڵاتەکە، عەلی خامنەیی وەرگرت و، بە فەڕمی دەستبەکار بوو.

لەو ڕێوڕەسمی وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوونەدا کە لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، لە پاڵ ڕابەری ولاتەکە خامنەیی و پزیشکیان، هەر یەک لە سەرکۆماری کاتیی ئێران، محەمەد موخبیر و سەرۆکی پەرلەمان، محەمەد باقر قالیباف و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، غوڵام حوسێن موحسینی ئیژەیی و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە بەشداربوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.