ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بە چڕی بۆردومانی كوێستانەكانی شارۆچكەی سیدەكان كرا و بەهۆیەوە ترس و نیگەرانی لای هاووڵاتییان ناوچەكە دروست کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە چڕی هەریەک لە کوێستانەکانی سینین و گەڵی سوندس و تالستان و ڕبی و چەند شوێنێ دیکەی سنووری شارۆچكەی سیدەکانیان بۆردومان کرد.
راشیگەیاند: بۆردومانەکان لە نزیک ماڵی ڕەوەند و ئاژەڵدارانی ناوچەکە بووە، بەڵام تائێستا زیانەکانی بۆردومانەكە نەزانراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو بۆردومانە بەردەوامانەی تورکیا بۆ سەر سنووری شارۆچكەی سیدەكان، بۆتە هۆی دروستبوونی ترس و نیگەرانی لای خەڵک و ئاژەڵدار و جوتیاران.
سیدەکان/ مەهدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.