هەفتەی داهاتوو رێوڕەسمی یادی 10 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییان دەكرێتەوە بە ئامانجی مسۆگەركردنی دهاتوویەكی پارێزراو بۆ پێكهاتەی ئێزدییەكان.
یادەكە رۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 3ی ئاب، لەلایەن زانكۆی كوردستان هەولێر بە هاوكاری نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لە راگەیەنراوی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكەدا هاتووە كە یادكردنەوەكە وەك رێزلێنانە لە پێكهاتەی ئێزیدی و یادی قوربانییان، كە لە پرسەكانی یادكردنەوە و دادپەروەری و ئاوەدانكردنەوە دەكۆڵێتەوە.
ئامانجی سەرەكی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادەكە، مسۆگەركردنی داهاتوویەكی پارێزراوە بۆ ئێزدییەكان.
هەر لە ڕێوڕەسمەكەدا كاریگەرییەكانی جینۆساید دەخرێتەڕوو و هەروەها هەنگاوەكانی بەرەو لێپرسینەوە لە تاوانكاران هەڵدەسەنگێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.