بەهۆی هەڕەشەكانی ئیسڕائیل، ئەمڕۆ یەكشەممە بەشێكی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی وڵاتی لوبنان هەڵوەشێنرایەوە.
ئەمرۆ یەكشەممە لە هێرشێكی هاژەكیدا بۆ سەر یاریگەیەكی وەرزشی لە ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەكانی جۆلان كە ئێستا بەدەست ئیسڕائیلەوەیە، 12 منداڵی ئیسڕائیلی كوژران و زیاتر لە 30ی دیكەش بریندار بوون.
میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردەوە كە هاژەكەكان لە وڵاتی لوبنانەوە ئاراستەكراون و بەڵگەش هەیە كە لەلایەن حزبوڵاوە ئاراستەی جۆلان كراون، لەبەرامبەریشدا تا ئێستا حزبوڵا رەتی دەكاتەوە ئەوان دەستیان لە هێرشەكەدا هەبووبێت.
لای خۆیەوە حكوومەتی ئیسڕائیل بەڵێنی داوە لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا وەڵامێكی خێرا و توندی حزبوڵا بداتەوە.
ئەم هەڕەشانەی ئیسڕائیل وای كردووە بەشێكی زۆری گەشتی ئاسمانی فڕۆكەخانەكانی وڵاتی لوبنان هەڵبووەشێنرێنەوە یاخود بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.