Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:42

ئاگاداری.. هاووڵاتییەك دوو رۆژە ئۆتۆمبێل لێی داوە و لە نەخۆشخانە بێ هۆشە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند كە كەسێك ماوەی دوو رۆژە ئۆتۆمبێل لێی داوە و لە نەخۆشخانە بێ هۆشە، ئاگاداری هاووڵاتییانیشی كردەوە كە هەر كەسێك دەیناسێت پەیوەندییان پێوە بكات.

پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاند: لە رۆژی هەینییەوە کاتژمێر 9ی شەو لە فولکەی تانجەرۆ هاووڵاتییەک کە ڕەگەزی نێرە، ئۆتۆمبێل لێی داوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شۆڕشە و بێ هۆشە.

راشیگەیاند: هاووڵاتییەكە ناوی سیانی و تەمەنی نەزانراوە، پانتۆڵێکی کابۆی شین و کراسێکی خەت خەتی شین و مۆر و سپی لەبەردایە.

پۆلیسی سلێمانی داواشی لە کاسوکاری هاووڵاتییەكە كرد یاخود هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری هەیە، سەردانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا بکات یان پەیوەندییان پێوە بکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.