Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:14

لە سبەیەوە فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بەسەر خانەنشینان دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە سبەی دووشەممەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەست دەكرێت بە دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر خانەنشینان، فۆڕمەكەش لە بانكەكان دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ڕێنمایی دابەشکردنی فۆرمی زەوی بۆ خانەنشینانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین لە ڕۆژی دووشەممە رێكەوتی 29/7/2024 فۆرمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێت.

دابەشكردنی فۆڕمەكە بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

1 - هەر خانەنشینێک لە چ بانکێک مووچە وەردەگرێت، دەبێت سەردانی ئەو بانکە بکات بۆ وەرگرتنی فۆرمەکە.

2 - تەنها خانەنشینی زیندوو دەگرێتەوە کە خۆی فەرمانبەر بووە و خاوەنی مووچەکەیە، خانەنشینی میراتگر مافی وەرگرتنی فۆرمەکەیان نییە.

3 - هەر خانەنشینێک کە كارتی زانیاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌ فۆرمی زه‌وی پێ نادرێت.

4 - لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینمان، هیچ فۆرمێک دابەش ناکرێت و پڕناکرێتەوە لەبەرئەوە تکایە کەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکات بۆ ئەو مەبەستە.

5 - تەنها فۆرمەکان لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینمان وەردەگیرێتەوە.

6-  له‌ كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان ده‌بێت كۆپی كارتی نشتمانی سه‌رۆك خێزان و خێزانی خانه‌نشین + كارتی زانیاری+ ناسنامه‌ی خانه‌نشینی هاوپێچی فۆرمه‌كه‌ بكرێته‌ له‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌دا به ڕه‌نگاوڕه‌نگ (مله‌وه‌ن).

7-  ژن ومێرد ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان خانه‌نشین بوون، هه‌ركه‌سێكیان خاڵی زیاتر بوو ئه‌وه‌یان فۆرمه‌كه‌ پڕبكاته‌وه‌.

8-  خانه‌نشینان ته‌نها ئه‌م خاڵانه‌ پڕبكه‌نه‌وه ‌(ناوی چواری داواكار و ناوی چواری دایك و شوێنی نیشته‌جێ بوون به‌پێی كارتی زانیاری و شوێنی له‌دایك بوون و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان و له‌ خشته‌كه‌ی خواره‌وه‌ ناوی سه‌رۆك خێزان و خێزانه‌كه‌ی بنووسێت).

9-  ئه‌م خاڵانه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمانه‌وه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌ كار و فه‌رمانگه‌ كه ‌لێی كار ده‌كات و ژماره‌ی ساڵانی خزمه‌ت و پشتگیری به‌رده‌وام له ‌ڕاژه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.