Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:30

سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە ڕانیە لە دوو ساڵدا هەزار و 800 نەخۆشی بێبەرامبەر چارەسەر كردووە

کوردستان TV
100%


کاروان محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "لە 1 ئابی 2022، تاكوو ناوەڕاستی تەمووزی 2024، هەزار و 800 نەخۆش سەردانیان کردووین و چارەسەر و چاودێری كراون".
"بەشێك لەو نەخۆشانەی ڕوو لەو سەنتەرە دەکەن ئەوانەن کە هەڵگری شێرپەنجەی مەمکن، یان بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستییان، پێویستییان بە بەدواداچوون و پشكنین هەیە".
بەڕێوەبەری سەنتەرەكە ئەوەشی گوت: "هەموو ئەو ئامێرانەی پێویستن بۆ سەنتەرەکە وەكوو سۆنار و مامۆگرافیی پێشكەوتوو، لە لایەن وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابین كراون".
هاوكات، سەنتەرەکە ئاسانکاری بۆ هەموو نەخۆشانی شێرپەنجەی دانیشتووی دەڤەری ڕاپەڕین دەکات، کە لە سلێمانی و هەولێر لە ژێر چاودێریدان و ڕێگەی دوور و تێچوونی بەردەوامیان كەم دەكاتەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دامەزراندنی سەنتەرە پزیشكییەكانەوە، چارەسەری خێرا و پێشكەوتوو پێشكەشی ناوچە و دەڤەرە جیاوازەكان دەكات، لە هەمان كاتدا ئەم سەنتەرانە فشاری زۆر لەسەر نەخۆشخانە گەورەكان كەم دەكەنەوە و بواریان پێ دەدەن كاراتر بن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.