ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەموار ده‌كاته‌وه و ئه‌ندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقیش رایده‌گه‌ینێت، ژماره‌ی پاسپۆرته دیپلۆماسیه‌كان كه به‌خشراون ته‌نها 1600 پاسپۆرتن و ئه‌و ژمارانه‌ی كه له میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باس دەكرێن راست نین.
محەمەد شەمەری، ئه‌ندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی راگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان تاوتوێی هه‌مواری ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ ده‌كات له‌وانه هه‌مواركردنه‌وه‌ی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، ده‌زگای هه‌واڵگری، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه په‌یوه‌ندیان به ئاسایش و به‌رگرییه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ندێك بڕگه‌ی یاسایی پاسپۆرتی دیپلۆماسی هه‌مواركراونه‌ته‌وه بۆ ئاسانكاریكردن لە رێوشوێنەكانی، هەمواركەش دوای ئەو تۆمەتانە دێت كە ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق كراون.
سەبارەت بەوەی بەشێوەیەكی ناڕەوا پاسپۆرتی دیپلۆماسیان داوە بە هه‌ندێك كه‌س، بەڵام دوای بەدواداچون بۆیان رونبووەتەوه كه تۆمه‌ته‌كان هیچ بنەمایەكی راستیان نییه و ژماره‌ی پاسپۆرته دیپلۆماسیه‌كان كه به‌خشراون ته‌نها 1600 پاسپۆرتن و ئه‌و ژمارانه‌ی كه له میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باس دەكرێن راست نین.
باسی له‌وه‌شكرد، پێدانی ئه‌و پاسپۆرته هه‌موو ئه‌و كەسایەتیانه‌ی كە بە درێژایی تەمەنیان خزمەتی عێراقیان كردووە له‌گه‌ڵ ئەندامانی خێزانەكانیشیان دەگرێتەوە، ئەوەش پرسێكی ئاساییە و نابێتە هۆی زیادبونی ژمارەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی.
شەمەری وتیشی، به‌پێی هه‌مواره نوێكه پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە ئەندامی خێزانەكانیان دەسەنرێتەوە كاتێك تەمەنیان دەگاتە 24 ساڵان و ده‌بێته پاسپۆرتی ئاسایی، بەڵام بۆ منداڵ و هاوسەرەكانیان ناگۆڕێت، هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.