Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:23

ئه‌مساڵ له‌ عێراق ده‌یان گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌ هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ عێراق ئه‌مساڵ ده‌یان گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌ هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌ كه‌ مێژوویان بۆ سه‌رده‌می به‌عس و تیرۆرستانی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌شێكیان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزدین.

 عەبدولئیلا نائیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له‌ پلاندیاندایه‌ 85 ناوچه‌ كه‌ پێده‌چێت15 بۆ 20 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌یان تێدابێت‌ كه‌ رووفاتی قوربانیانی ده‌ستی به‌عس و تیرۆرستانی داعشی تێدایه هه‌ڵبده‌نه‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بە گوێرەی توانا لۆجستییەکانی دەزگاکەیان، هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە کاتێکی زۆر و بارودۆخی کەشوهەوای گونجاوی پێویستە.

 دەشڵێت، بەهۆی زۆری ژمارەی قوربانیەکانەوە، بەهەمان شێوە دەستنیشانکردنی ناسنامەی قوربانییەکان لە پزیشکی دادوەری پێویستی بەکاتە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.