Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:29

ئۆڵۆمپیادی پاریس.. دروستبوونی کێشە لە ھێڵێکی ميترۆ ھاتووچۆی گەشتیارانی پەکخست

کوردستان TV
100%

ڕۆژی شەممە، کێشە لە ھەندێک لە گەشتەکانی وێستگەیەکی میترۆ لە پاریسى پایتەختی فەڕەنسا کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "2024" دەگوازێتەوە، دروست بوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، کێشە لە ھەندێک گەشتەکانی وێستگەیەکی میترۆ لە پاریس دروستبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە چاوەڕان دەکرێت 16 ملیۆن گەشتیار بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد سەردانی پاریس بکەن.

ھاوکات ھێڵی ھەشتەمی میترۆ لە پاریس لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "بەھۆی دەستێوەردانی ھێزە ئەمنییەکانەوە، کێشە لە گەشتەکاندا لە وێستگەی ئۆپێرا کە ھێڵەکە پێدا تێدەپەڕێت، دروست بوو"، بێ ئەوەی ھۆکاری دەستوەردانی ھێزە ئەمنییەکان لە ھێلەکە بخاتەڕوو.

ئەو ھێڵە لەلایەن زۆرێک لە گەشتیارانەوە لە کاتی چوونیان بۆ بینینی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، بەکاردەھێندرێت.

ھەر لەوبارەیەوە ڕادیۆی " France Bleu" بڵاوی کردەوە کە گەشتەکان لە ھێڵی میترۆی ژمارە 13 لە پاریس کە گواستنەوە لە نێوان پاریس و دەوروبەری سان دێنیس دابین دەکات لە نێوان کاتژمێر12:52ی نیوه‌ڕۆ بۆ 2:30ی خوله‌ك، بەھۆی ڕووداوێکی مەترسیدارەوە بۆ گەشتیاران ڕاگیراون.

ڕۆژی ھەینی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس، دەستیان پێ کرد و تا ڕۆژی 11ی ئاب بەردەوام دەبن.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.