Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:32

ئیتاڵیا.. بەئامادەبوونی سەیوان بارزانی کۆنفرانسێک له‌ باره‌ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


بەئامادەبوونی سەیوان بارزانی باڵیۆزی عێراقی فیدڕاڵ لە ئیتالیا(ڕۆما، ماڵتا، سەنمارینۆ) پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ دادپەروەری و سەروەری یاسا بەهەمەهەنگی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەعێراق، له‌ رۆژانی27،26،25ی 7، له‌ ڤالێتای پایتەختی وڵاتی ماڵتا کۆنفرانسێکی به‌ ناونیشانی باشترکردنی هەماهەنگی بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆریستانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانه‌ بەیاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌برد. 

لە کۆنفڕانسەدا باس لەدوا پێشهاتەکانی بەند و ماددەکانی یاسایی تیرۆر و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کرا.

 پەیمانگای نێودەوڵەتی دادپەروەری و سەرەوری یاسا ئامانجی ئەم کۆنفڕانسەیان راگەیاند کە داعش و گرووپە تیرۆرستییه‌كان لەنەشونمای نوێدان جیهان پێویستە بە مۆدێلێکی نوێ و ماددە و بڕگەی نوێی یاسایی بەرەنگاری ئەم گرووپە تیرۆریستیانە ببێتەوە کەهەڕەشە و مەترسی ڕاستەقینەن لەسەر ئارامی جیهان. 

هاوكات لای خۆیه‌وه‌ دكتۆر سەیوان بارزانی باڵیۆزی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ لە(ڕۆما ، سەنمارینۆ،ماڵتا) ئاماژەی بەگرنگی کۆنفڕانسەکە کرد بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی هۆشیاری دادوەرەکان و ئاگاداربوون لە بەند و ماددەکانی یاسا نێودەوڵەتیەکان بەرانبەر به‌ تیرۆر و، ئەو پرسەی بەئانی وەسف کرد هیوای خواست دادگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان سوود لەئەزمونی ئەورووپا و ئەمه‌ریکا ببینن لەپرسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و تاوانباراندا. 

لای خۆشیەوە دادوەر محەمەد مستەفا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان گووتی، ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش نموونەیەکی بەرچاوە جیهان ڕێزی لێدەگرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.