به‌هۆی هێرشێكی هاژه‌كی بۆسه‌ر بەرزاییەکانی جۆلان ده‌یان هاووڵاتی كوژران و برینداربوون.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، له هیرشێكی هاژهكیدا بۆ سه‌ر یاریگایه‌كی وه‌رزشی له ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەكانی جۆلان، 10 گه‌نجی ئیسرائیلی کوژراون و نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هاژه‌كه‌كان لە لوبناوە ئاراسته‌كراون، به‌ڵام حزبوڵڵای لوبنان ڕه‌تیكرده‌وه كه هێرشه‌كه ئه‌وان ئه‌نجامیاندابێت.
هه‌روه‌ها نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەر زوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، زۆر بە توندی وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوه.
دوای هێرشه‌كه یسڕائیل كاتس، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گوتی، وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕێكی به‌رفراوان نزیكبۆته‌وه، گوتیشی حزبوڵڵا هێڵی سوری بەزاندوه و باجه‌كه‌ی زۆر به‌قورسی وه‌رده‌گرێته‌وه.
هاوكات سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو کۆگاکانی چەک و ژێرخانی حزبوڵڵایان لە ناوچە جیاوازه‌كانی لوبنان کردووەتە ئامانج.
هێرشەکانی ئیسرائیل دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە هێرشی هاژه‌كی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر شارۆچکەی مەجدال شەمس لە جۆلان.
ئه‌و هێرشه ترسێكی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه ڕه‌نگه ببێته سەرەتای شەڕێکی فراوانتر لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵادا، کە نێوه‌ندگیرانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و میسر و قه‌ته‌ر، هەمیشە هەوڵیان داوە ڕێگری بکەن لە هەڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.