له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و به‌شداریكردنی له ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، بانگهێشتكردنی نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن ماكرۆنه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه و ھەرێمی کوردستان جێگەی بایەخی پاریسه.
عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ فەرەنسا و بانگهێشتكردنی بە شێوەیەکی فەرمی، لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکكۆماری فەرەنسا بۆ کردنەوەی رێوره‌سمی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس کە چەندین شا، سەرکردە و سەرۆکوەزیران بانگهێشتکرابوون، گرینگی خۆی ھەیە.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، بانگهێشتكردنی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و ئاماده‌بوونی له رێوڕه‌سمه‌كه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه فه‌ره‌نسا گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و هه‌رێمی كوردستان لای فەرەنسا گرینگه و پشتگیری هه‌رێم دەکات.
ڕۆژی هه‌یینی 26ی ته‌ممووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گەیشتە پاریس و لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکكۆماری فەرەنسا بەگەرمی پێشوازی لێ کرا، و له‌پاڵ دەیان شا و سەرۆکوەزیران و سەرکردەی وڵاتان به‌شداری له کردنەوەی رێوره‌سمی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.