باره‌گایه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان له گوندی توته‌قه‌ڵ له شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ر بۆردومانكرا.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی7ی2024، فرۆکەیهكی بێ فڕوکەوان بارەگایه‌كی پەکەکەی لەگوندی توتەقەڵ سەربەشارەدێی ئاغجهلەر لەبناری خاڵخاڵان بۆردومان کرد، كه به‌هۆیه‌وه ئاگر لەپوشو پاوانی ناوچەکە بەربووەو زیانی ماددی و گیانی پەکەکە به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه دیارنییە.
بەڕێوەبەری شارەدێی ئاخجەلەر بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند، تاوه‌کوئێستا زیانەکان دیار نیە،تەنها خەڵکی ناوچەکە لێدانی بارەگاکانیان پشت ڕاست کردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.