دوای تەقەكردنەكەی شەوی رابردوو له بارهگای لقی سێی كهركووك، لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەندراوێكی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكردهوه.
له ڕاگهیهندراوهكهی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كهركووك هاتووه، کاتژمێر 1:50ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شهممه 27ی7ی2024 لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا، بارەگای لقی 3ی پارتیمان کرایە ئامانج، بەڵام ئاگایی و هۆشیاریی پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەم هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، دیارە مەبەستی سەرەکیی هێرشەکە، بە ئامانجگرتنی خاڵێکی بارەگای لقمان بووە، یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و مەبەستەکەش ئەوە بووە دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆرستی بکەن، لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە نیشانشكێن و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە، بەڵام پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە.
لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كهركووك ئاماژه بهوهش دهكات، ڕووداوەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت، لقی سێی پارتیمان، لەسەر سیاسەتی خۆی کە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانە بەردەوامە، هەموو جۆرە هەوڵێکی لەم شێوەیەش جگە لە شکستخواردنی نەیاران و پووچەڵبوونەوەی پیلانەکانیان، هیچ دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.