هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی عێراق ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا دواجاریش له ژێر فشاری ڕای گشتیی‌دا، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاساكه دواخست و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش داوایكردووه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه راوێژ به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی مافه‌كانی ئافره‌تان بكرێت.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت لایه‌نه‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە هەمواری پڕۆژە یاسای باری كه‌سییان پێشنیاز کردووە، پاساوەکەیان ئەوە بووە کە لەسەر خواستی مەرجەعی باڵای شیعەکان پێشنیاز کراوە، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هه‌مواره‌كه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی له‌خۆگرتووه كه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ یه‌كناگرێته‌وه.
دوای شەپۆلێکی ڕەخنە و ناڕەزایەتی لەلایەن چالاکوانان و بەشێک لە هێزە سیاسییەکان، پەرلەمانی عێراق ناچار بوو پەسەندکردنی هەمواری یاسای باری کەسی ڕابگرێت و داواش کراوە بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە ڕاوێژ بە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ بکرێت.
هاوكات كه‌مپه‌ینێكی فراوانی هاوبه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستبووه به هاشتاگی نا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.