میداكانی عێراق بڵاویانكردهوه ، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پارتی تەقدوم لە بەرامبەر چارەسەركردنی كێشەی پۆستی سەرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق سێ مەرجی قورسی بۆ سەركردەكانی سوونه و چوارچێوەی هەماهەنگی داناوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، حەلبوسی و سەركردەی پارته سوننییەكان، شەوی چوارشەممەی رابردوو، بۆ رێككەوتن لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لە كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەبوون.
بههۆی ئهوهی هێشتا نهگهیشتوهنهته هیچ رێككهوتنێكی كۆتایی، چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی لە دهركردنی ههر جۆره بەیاننامە و رونكردنەوەیەك بەدور گرتووە. بەڵام به گوێرهی سەرچاوەكان، حەلبوسی جێبەجێكردنی یەكێك لەو سێ بژرادەیەی كردووەتە پێشمهرج بۆ یهكلاییكردنهوهی داهاتووی پۆستی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق .
به گوێرهی سهرچاوهكه پێشنیازی یەکەمی حهلبوسی ئهوهیه هەرسێ لایەنی نهیاری واته سیادە، حەسم و عەزم سێ بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری بکەن لە بەرامبەردا حەلبووسی بەربژێرێک پەسەند دەکات و لە هەمانکاتدا دەستبەرداری پۆستی وەزارەتی بازرگانی دەبێت.
پێشنیازی دووەم ئەوەیە حەلبووسی سێ بەربژێر دیاری دەکات و هەڵبژاردەی یەکێکیان دەداتە بەرهەڵستکارەکانی لە بەرامبەریشدا دەستبەرداری پۆستی وەزارەتی بازرگانی دەبێت.
پێشنیازی سێیەم حەلبووسی داوا دەکات سێ بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان لە پێکهاتەی سوننە بەربژێر بکرێن، ناوبراو یەکێکیان وەکو تاکە بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکاتەوە لەبەرامبەریشدا دەستبەرداری پۆستی وەزارەتی بازرگانی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.