Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 05:25

ئاڵا لە بەچکە شێران و سێمێڵ لە تازەپێگەیشتووان بوونە پاڵەوانی جۆدۆی یانەکانی کوردستان

کوردستان TV
100%


لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان.بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی جۆدوی کوردستان، دوای 2 ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 26ی7ی2024، بە بەشداری 12یانە لەسەر ئاستی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک کۆتا رکابەرییەکانی نێو پالەوانێتییەکە لەسەر ئاستی بەچکە شێران  و تازەپێگەیشتووان بەرێوەچوو.
ئەنجام لەسەر هەردوو ئاست بەم شێوەیە بوو:
بەچکە شێران
1ـ ئاڵا
2ـ سێمێڵ
3ـ ئاکرێ 
3ـ سێیەمی دووبارە ئاسۆ
لەسەر ئاستی  تازەپێگەیشتووان
1ـ سێمیڵ 
2ـ ئاکرێ
3ـ دهۆک
3ـ سێیەمی دووبارە پۆلەتەکنیک.
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆک و بەرپرسان لە یەکێتی ناوەندی جۆدۆی کوردستان بروانامە و جامی پاڵەوانێتییەکە بەخشرا بە پاڵەوانان.
لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان، وەک دامەزراوەی وەرزشی هەرێمی کوردستان کاروچالاکیەکانی بە پشتگیری کابینەی نۆیەم ئەنجام دەدات.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.