Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:39

نێچیرڤان بارزانی: ئۆڵۆمپیادی پاریس دەرفەتێکی گەورەیە بۆ پێشاندانی یەکگرتوویی جیهان

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پاریس له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكی جیهان دیدار و چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامدا.

 دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شدارى له‌ ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى ئۆليمپادى 2024دا گه‌يشته‌ پاريس، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى جيهان، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه‌، له‌ كۆشكى ئه‌ليزێ پێشوازى لێكرا.

 نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌راوێزى ڕێوره‌سمه‌كه‌دا چاوى به‌ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌كانى جيهان كه‌وت، دواى ئه‌وه‌ش پێكه‌وه‌ به‌شدارييان له‌ ده‌سپێكردنى خولى يارييه‌كانى ئۆليمپيكدا كرد كه‌ له‌ كۆشكى شاييۆ له‌ ناوچه‌ى ترۆكادێرۆى پاريس به‌ به‌شداريى ده‌يان هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له‌ ئۆڵۆمپیادی پاریس رایگه‌یاند، ئۆڵۆمپیاد دەرفەتێکی گەورەیە بۆ پێشاندانی یەکگرتوویی جیهان.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خۆشحاڵ بووم لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریسدا چاوم بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆمار و بریجیت ماکرۆن، خانمی یەکەمی فەرەنسا کەوت. ده‌شڵێت، ئۆڵۆمپیاد دەرفەتێکی گەورەیە بۆ پێشاندانی یەکگرتوویی جیهان. پاریس جارێکی دیکە گیانی سرووشبەخشی کۆکردنەوەی جیهانی پێشاندا.


 

کوردستان وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.