Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 05:39

ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لقی 3ی پارتی له‌ كه‌ركووك كرا

کوردستان TV
100%


له‌ شاری كه‌ركووك ته‌قه‌ له‌باره‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كرێت. 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27ی7ی2024،  تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کراوە و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە ده‌ستبه‌جێ وەڵام دراوەتەوە.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ دوو شوێنی جیاواز و به‌ چه‌ند جۆره‌ چه‌كێك به‌تایبه‌تیش قه‌ناس ته‌قه‌ له‌ باره‌گای كراوه‌، كه‌ ئامانجیان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە و مه‌به‌ستیان بووه‌ دواتر بچنه‌ نێو باره‌گای لقی سێ و کردەوەی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. 

ئاشكراشی كرد، ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام وه‌ك پێشهاتێکی خراپ ده‌بینرێت و لێکۆڵینەوەی وردی لێ ده‌کرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.