Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 05:10

باراك ئۆباما: پشتگیری كامالا هاریس دەكەم لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا ئاشكرای كرد، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی پشتگیری بەربژێری كۆمارییەكان كامالا هاریس دەكات.

باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: خۆم و میشێلی هاوسەرم لە سەرەتای ئەم هەفتەیە پەیوەندییمان بە هاوڕێكەمان كامالا هاریس كرد.

بڵاویشی كردەوە: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا پێمان راگەیاند كە ئەو سەرۆكێكی نموونەیی دەبێت بۆ ئەمەریكا، هەروەها بە هەموو توانایەكمانەوە پشتگیری دەكەین.

بێگومان پشتگیری باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا بۆ كامالا هاریس پاڵپشتییەكی گەورە دەبێت و دیموكراتەكان لە سەركەوتنی هەڵبژاردن نزیكتر دەكاتەوە.

لە ماوەی رابردووشدا ئۆباما خۆی دوورەپەرێز گرتبوو لە راگەیاندنی پاڵپشتیكردنی جۆ بایدن وەك بەربژێری دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.