Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:29

ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەردانی فڕەنسا دەكات و لەو وڵاتە بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی 2024ی پاریس دەكات.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە:  ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكەوتی 26/7/2024 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته‌ پاريس.

راشیگەیاند: نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ،‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان له‌ ئه‌ليزێى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى فه‌ره‌نسا، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 7:30 (بە كاتی كوردستان) رێوڕەسمی ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی هاوینەی 2024 لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا بەڕێوە دەچێت، ئاهەنگەكەش بەشێوەیەكی گشتی ماوەی 4 كاتژمێر بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.