Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:23

هەواڵە خۆشەكە راگەیەنرا.. پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند ئەویش نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمایە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، پلەكانی گەرماش بە شێوەیەکى گشتى کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، بەهەمانشێوە پلەکانی گەرما هێشتا نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.

كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایی با لەنێوان لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.

پێشبینی دەكرێ پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكان بەمشێوەی خوارەوە بێت:-

هەولێر: 42

سلێمانی: 40

دهۆک: 40

کەرکووک: 44

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 41

سۆران: 39

حاجی ئۆمەران: 29

گەرمیان: 44

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.