Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:35

بوومەلەرزەیەك خانەقینی هەژاند

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك لە خانەقین رووی دا، بەپێی زانیارییەكان لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەكەوتۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 12:35 بوومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە كەوتەوە.

گوڕی بوومەلەرزەكە 4.6 پلە بووە بە رێختەر، بەهۆی درەنگی كاتەكە و كەمی پلەكەی، هاووڵاتییەكی كەمی خانەقین هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی عێراق جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە پێ نەگەیشتووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.