Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:28

ئاگادارییەك لەبارەی فۆڕمی دابەشكردنی زەوییەوە

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی كارئاسانی بۆ خانەنشیانان، بڕیاردرا فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لە هەمان ئەو بانكانە دابەش بكرێت كە مووچەی خانەنشینان دابەش دەكات.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشین سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە: لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان، بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.

فۆڕمەكان بەمشێوەی خوارەوە دابەش دەكرێن:-

1-  لە ڕۆژی دووشەممە 29/7/2024 فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێت.

2-  تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.

3-  ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە، نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.

4-  پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.