Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:51

بەڕێكەوت چارەسەرێكی بنبڕ و كاریگەری رووتانەوەی قژ دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

زانایان بەشێوەی رێكەوت چارەسەرێكی بنبڕ و كاریگەرییان بۆ كێشەی رووتانەوەی قژ دۆزییەوە ئەوانەی بەهۆی بۆ ماوەیی قژیان هەڵدەوەرێت، رەنگە بەم چارەسەرییە نوێیە 80% بۆ 90%ی رەگی قژە رووتاوەكان دووبارە زیندوو بكەنەوە.

چیرۆكەكە بەمشێوەیە بووە، چەند زانایەكی زانكۆی شیفیڵدی بەریتانی، لە كاتی ئەنجامدانی تۆژینەوەیەك لەسەر ئەو شەكرەی بەشێوەی سروشتی لە جەستەی مرۆڤدا هەیە و هاوكارە بۆ دروستبوونی دی ئێن ئەی، بە ڕێكەوت شتێكی سەیریان بەرجەستە كرد.

تۆژینەوەی زاناكان لەسەر ئەوە بووە كە بزانن تا چەند ئەو شەكرە كە بە (دیۆكسیریبۆز) ناسراوە، دەبێتە هۆكاری چاكبوونەوەی برین لەسەر جەستە، لە كاتی ئەنجامدانی تۆژینەوەكان بۆیان دەركەوت كە شەكرەكە دەبێتە هۆكاری دووبارە ژیانەوەی رەگی ئەو مووانەی هەڵوەریون.

بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە كاریگەریی شەكرەكە، زاناكان تۆژینەوەیان لەسەر چەند مشكێك ئەنجام دا ئەوانەی بەشێوەی بۆماوەیی مووی لەشیان هەڵوەریبوو، دوای دانانی شەكرەكە لەسەر شوێنی رووتاوییەكە، دوای چەند هەفتەیەك دەركەوت هەزاران رەگی موو ژیاونەتەوە و گەشەیان كردووە.

زاناكان بۆیان دەركەوتووە رەنگە بەم چارەسەرییە نوێیە 80% بۆ 90%ی رەگی مووە هەڵوەریوەكان زیندوو بكەنەوە.

هەروەها وای بۆ دەچن كە رەنگە لە داهاتوودا بەم رێگە نوێیە بتوانن رێژەی 40%ی كێشەی رووتانەوەی قژ لە جیهاندا چارەسەر بكەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.