Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:21

كارەبای گەڕەكێكی هەولێر كرایە 24 كاتژمێری

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبا دەستپێکی پڕۆژەیەکی ئەزموونی ڕاگەیاند كە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێرییە بۆ بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی شادی کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر.

بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە لە قۆناخێکی ئەزموونیدایە، هەماهەنگی پێویست لەگەڵ مۆلیدەکانی گەڕەک کراوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا.

مانگانە سەرجەم دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەکانی ئەم گەڕەکە تەنها یەک پسوولەی کارەبایان بۆ دێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لەڕێگەی کورتەنامە SMS ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی ڕێژەی بەکارهێنانیان، ئەمەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئاستی بەکارهێنانیان بزانن.

ئەم پڕۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەوەی باشتر لە پێویستی و داواکارییەکانی هاووڵاتییان تێبگات، تاوەکو لە داهاتوودا بتوانێت کارەبای 24 کاتژمێری بەشێوەیەکی کارامە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.