ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای هەڵەبجە ئێسك و پروسكی سەربازێكی عێراقی دۆزرایەوە كە بەگوێرەی قورسەكەی بێت پێدەچێت زۆر كۆن بێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی پارێزگای کەرکووک و پارێزگاكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەکەینەوە کە ئەم قورسە دۆزراوەتەوە.
راشیگەیاند: قورسەكە هی سەربازێکی عێراقییە كە لەگەڵ ئێسك و پڕوسكی دۆزراوەتەوە.
لە قورسەكە نووسراوە كە سەربازەكە ناوی (نەجم عەبد حەمادی، ئایین موسڵمان، گرووپی خوێن O+، یەكەی 4113).
پۆلیسی هەڵەبجە داواشی لە کەسوکاری و هەر كەسێك سەربازەكە دەناسێت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری یاسایی وەرگرتەنەوەی ئیسک و پروسکەكەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.