Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:36

سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبۆڵ سەردانی هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆكی شارەوانی ئەستەنبۆڵی كرد بۆ سەردانیكردنی هەولێری پایتەخت.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، لە پاریسی پایتەختی وڵاتى فەڕەنسا، له‌ پەراوێزى کۆنفرانسى گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و لە چوارچێوەی ئامادەبوونى لە ڕێورەسمى دەسپێکى یارییەکانی ئۆلۆمپیاد و پارائۆڵەمپی 2024، لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ كۆبووەوه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا، جەخت لە پتەوکردن و گەشەپێدانی زیاترى پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا و هەولێر و ئەستەنبۆڵ کرایەوە.

پارێزگاری هەولێر به‌ فه‌رمى بانگهێشتى سه‌رۆکى شاره‌وانى ئەستەنبۆڵى کرد بۆ سه‌ردانیكردنى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، لەبەرامبەریشدا سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵیش بە فەرمى بانگهێشتى پارێزگاری هەولێر کرد بۆ سەردانیکردنى شارى ئەستەنبۆڵ.

وێڕاى ئەوەى هەردوولا بە سوپاسەوە پانگهێشتەکەی یەکترییان قبوڵ کرد، تەئکیدیان لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.