Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:22

دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە موسڵ ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە قەزای تەلەعفەر ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ  دۆزیوەتەوە کە ڕووفاتی 14 کەسی لەخۆگرتووە و سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ئەوەی لە ڕێگای ھاوکاری ھاووڵاتییانەوە، زانیاریی لەبارەی بوونی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گەڕەکی سەعد لە قەزای تەلەعفەر بە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتبوو، ھێزێکی ھاوبەش لە فەوجی دوو سەربە لیوای 73ی پیادە و فیرقەی 15 و ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە ھەڵمەتێکی گەڕان کرد لە شوێنەکەدا و گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە پێشتر لەکاتی دروستکردنی بناغەی قوتابخانەیەک دەستنیشان کرابوو".

ڕاشیگەیاندووە کە گۆڕە بەکۆمەڵەکە، ڕووفاتی 14 کەسی لەخۆگرتووە و پێشتر سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەروەها جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر و ڕووفاتەکان بە مەبەستی ناسینەوەیان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.