Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 05:47

ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو كردەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لەبارەی کێشەی نێوان هاووڵاتییەک و کارمەندێکی بنکەیەکی ئاسایشی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌.

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا  بڵاویكرده‌وه‌، دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و لێدوانی هاووڵاتییەک بە ناوی سەریاس عەونی، کە گوایە لە لایەن  ئاسایشی هەولێر دەستدرێژیی کراوەتە سەر، بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین، ڕاستیی ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کەسییە لە نێوان سەریاس عەونی و کارمەندێکی بنکەیەکی ئاسایش و لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان بە شەڕ هاتوون.

ئاسایشی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕێکاری پێویستی بەرامبەر ئەو کارمەندە گرتووەتە بەر و دەستبەسەر کراوە. هاوکات، داواش لە هاووڵاتی سەریاس عەونی کراوە، کە سکاڵای یاسایی لە پۆلیس تۆمار بکات بۆ ئەوەی مافی پارێزراو بێت.

 له‌ كۆتاییدا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، هاووڵاتییان و هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە، کە مافیان پارێزراوە و بەگوێرەی یاساش ڕێگەپێدراو نییە هیچ کەسێک ناوی دەزگا ئەمنییەکان بۆ مەرامی کەسی بەکار بهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.