Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:29

ڕاگەیاندراوێك له‌ پێنتاگۆنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن و هاوتا عێراقییەکەی سابت عەباسی، هاوکارییەکانی سەربازیی نێوان دوو وڵات تاوتوێ کرا.

لەبارەی کۆبوونەوەکە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لە چوارچێوەی دیالۆگەکانی تایبەت بە گفتوگۆکانی هاریکاری ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا (JSCD)،  وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن و وەزیری بەرگریی عێراق سابت عەباسی لەگەڵ یەکتر کۆبوونەوە و باسیان لە داهاتووی هاوکاریی و هاوبەشییە سەربازییەکان کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەو دیدارەدا کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هاریکارییەکانی ئەمنی تاوتوێ کراوە و ئۆستن جارێکی دیکە پابەندی وڵاتەکەی بە سەروەری، ئاسایشی و سەقامگیری عێراق دووپات کردووەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە، هەردوو وەزیر لەبارەی وردەکارییەکانی هاوکاریی ئەمنی و هاریکارییەکانی سەربازیی کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق گفتوگۆیان کردووە و بڕیاریان داوە لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام بن لەسەر کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەکانیان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.