Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:00

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، له‌ يادى پازده‌ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، پيرۆزبايى له‌  عومه‌ر سه‌يد عه‌لى و به‌ڕێزان هه‌ردوو جڤاتى نيشتمانى و گشتى و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، وێڕاى داكۆكى له‌ گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌م ياده‌دا پێزانينم بۆ ڕۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.