Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:43

نەتەوە یەکگرتووەکان: منداڵانی غەززە بەهۆی شەڕەوە باجێکی زۆر دەدەن

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین "UNRWA"، ڕایگەیاند کە منداڵانی غەززە لە کاتی ئاوارەبووندا بەهۆی شەڕەوە، باجێکی زۆر دەدەن.

ئاژانسەکە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "ھاوکارانمان لە UNRWA بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکی دەروونی، کۆمەڵایەتی و بەسەربردنی کاتی خۆش بۆ منداڵانی لە غەززە، بۆ ئەوەی ھەستێکی ئاسایی ژیانیان پێ ببەخشن".

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە منداڵانی غەززە، ھاوشێوەی منداڵانی دیکە، ھەست بە کاتەکانی منداڵیان بکەن.

باسی لەوەش كردووە کە منداڵانی غەززە لە کاتی ئاوارەبووندا بەهۆی شەڕەوە، باجێکی زۆر دەدەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.