Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:55

هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق لە یەكەم یاریی ئۆڵەمپیادی پاریس سەركەوتنی تۆماركرد

کوردستان TV
100%

هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی عێراق لە یەكەم یاریی ئۆڵەمپیادی پاریس 2024، سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی ئۆكڕاینا تۆماركرد.

ئەمشەو چوارشەممە هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق لە یەكەم یاریی كۆمەڵەی دووەمی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی پاریس بۆ یاریی تۆپی پێی پیاوان، بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی ئۆكڕاینای بردەوە.

دوو گۆلەكەی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق لەلایەن یاریزانان ئەیمەن حوسێن بە پەناڵتی لە خولەكی 57 و عەلی جاسم لە خولەكی 75 تۆماركران، تاكە گۆڵەكەی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی ئۆكڕایناش لە خولەكی 53 لەلایەن ڤالێنتین رۆبشینسكی تۆمار كرا.

لە یارییەكی دیكەی كۆمەڵەی دووەمدا، هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی مەغریب بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی ئەرجەنتینی بردەوە.

بەم ئەنجامەش ئێستا هەردوو ئۆڵەمپیی عێراق و مەغریب بە 3 خاڵ، لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكەن.

یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی عێراق رۆژی شەممەی داهاتوو دەبێت بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی ئەرجەنتین، دواتریش لە رۆژی سێشەممە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپیی مەغریب دەبێتەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.