Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:48

شێخ شاباز لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەمممە دەستگیركردنی جادووگەرێكی بەناوی شێخ شاباز راگەیاند كە بەناوی سیحر و جادوو دەستدرێژی كردبووە سەر چەند ئافرەتێك و بە ڤیدیۆش تۆماری كردوون.

ئاسایشی هەولێر هەولێر رایگەیاند: لەلایەن چەند هاووڵاتییەک ئاگادار کراینەوە كە کەسێک ناسراوە بە (شێخ شاباز) لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەژمارێکی داناوە بەناوی (سیحر و جادوو بەگرنتی) و دەستدرێژی نەشیاوی کردۆتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەڤیدیۆیانی تۆمار کردووە.

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمانەوە، بە داڕشتنی پلانێک توانیمان ناسنامەی (شێخ شاباز) ئاشکرا بکەین کە ناوی (ف، ش، أ)ـە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد.

هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەی داناوە کە بەناوی کاری (سیحر و جادوو) دەستدرێژی کردۆتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەڤیدۆیانی تۆمار کردووە و لەبەرامبەر بلاونەبوونەوەی گرتەڤیدۆکانیان، داوای بڕێکی زۆر پارەی لەو ئافرەتانە کردووە، تۆمەتبارەكە هەروەها لەژێر فشار و هەڕەشەکردندا بڕێکی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێکی دیكەش وەرگرتووە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە تۆمەتبار (ف، ش، أ) پێشینەی تاوانی هەیە و پێشووتر بە تۆمەتی ڕێگریکردن دەستگیر کراوە.

داواشی لە ئافرەتان كرد خۆیان بەدوور بگرن لەمجۆرە کەسانە و نەکەونە پەیوەندیی لەگەل ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی ئەو کاری سیحر و جادوو دەکەن، تاکو نەبنە قوربانی دەستی ئەم جۆرە کەسانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.