بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە دابەشكردنی زەوی خانەنشینانیش دەگرێتەوە و دەتوانن هەفتەی داهاتوو فۆڕم پڕ بكەنەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (28/7/2024) دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.
راشیگەیاند: فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون.
هەروەها رایگەیاند: تەنها ئەو خانەنشینانەش دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.