Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:38

دۆخەكە مەترسیدارە.. لە نەینەوا كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە و فراوانی ئەمنی بە بەشداری بەشێكی زۆری فەرماندە ئەمنییەكانی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو بە مەبەستی رێگریكردن لە هەر مەترسییەكی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكەدا.

رۆژی دووشەممەی رابردوو هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بڕیارێكی لەناكاو و گوماناوییدا لێبوردنی گشتیی بۆ 111 تیرۆریست لە گرتووخانەی عەلایا لە پارێزگای قامیشلۆ دەركرد و ئازادی كردن، بەشێك لەو تیرۆریستانە سەركردە و چەكداری داعش بوون، بڕیارەكە بووەتە جێگەی ترس و دڵەڕاوكێ لە عێراق و سووریا.

كۆبوونەوە فراوانە ئەمنییەكەی ئەمڕۆی نەینەوا بە ئامادەبوونی عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا ئەنجامدراوە بۆ تاوتوێكردنی مەترسیداری دۆخەكە و رێگریكردن لە هەر تیرۆریستێكی داعش بۆ هاتنە نێو پارێزگاكە.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە چەند هەنگاوێكی بەپەلە بگیرێتە بەر بۆ رێگریكردن لە هاتنی تیرۆریستان بۆ پارێزگای نەینەوا، لەوانە توندوتۆڵكردنی ناوچەكانی رۆژئاوا لەگەڵ وڵاتی سووریا لە ڕووی ئەمنییەوە، چڕكردنەوەی كاری هێزەكانی هەواڵگری و هەروەها جێگیركردنی پاسەوانی زیاتر لە بازگە و ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ سووریا.

هێزەكانی سووریای دیموكرات هەرە بەوەندەوە نەوەستاون و بگرە بڕیاریانداوە بۆ داهاتوو بڕیاری لێبوردنی گشتیی بۆ رێژەیەكی زیاتر لە تیرۆریستان لە گرتووخانەكانیان دەربكەن و چاوەڕوان دەكرێت 1500 تیرۆریستی داعش ئازاد بكرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.