بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی بەكارهێنانی كیسەی نایلۆن لە سەرجەم سەموونخانە و نانەواخانە و چیشتخانەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت.
سەرکار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەموونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان قەدەغە کرا.
راشیگەیاند: بڕیارەکە بەو جۆرەیە، لەمەودوا سەموونخانەکان و نانەواخانەکان و چێشتخانەکان لە جیاتی کیسەی نایلۆن دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێنرێت.
دەركردنی بڕیارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لە رووی زانستییەوە کیسەی نایلۆن زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەکرێت ببێتە هۆی سەرچاوەیەک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختیشی كردەوە كە لەبەر ئەم هۆکارانە، ئێستا لە جیهاندا کیسەی کاغەز وەک و جێگرەوەیەک لە جیاتی کیسەی نایلۆن بەکاردەهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.