Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:14

ئەمریکا بە بەھای دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار چەک بە سعوودیە دەفرۆشێت

کوردستان TV
100%

حكوومەتی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەوەی کە بە بەھای دوو ملیارو 800 ملیۆن دۆلار چەک بە سعوودیە بفرۆشێت.

ئاژانسی ھاریکاری ئەمنی بەرگریی کە لەناو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن"، سەرپەرشتی فرۆشتنی چەک بە حکووتە بیانییەکان دەکات لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پاکێجی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە بە بەھای دوو ملیارو 800 ملیۆن دۆلار پەسەندکراوە، ھەروەھا کۆنگرێس لەوبارەیەوە ئاگادارکراوەتەوە".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەم ھەنگاوە ئاسایشی سعوودیە پتەوتر دەکات، بەو پێیەی ئەو وڵاتە بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ناوچەی کەنداو گرنگە" ھەروەھا پاڵپشتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەکات."

باسی لەوەش کردووە کە پاکێجەکە، توانای سعوودیە بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەڕەشەکانی ئێستا و داھاتوو زیاتر دەکات و ڕایگەیاندووە: "ئەو چەکانەی کە بە سعوودیە دەفرۆشرێت، ھاوسەنگی سەرەکی سەربازیی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت".

لە شوباتی 2021، حکوومەتی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن، فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی و چەک بە سعودیە سنووردار کردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.