پرۆژەکە بە درێژاییی 40 کیلۆمەتر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ڕێگای ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە سلێمانی دەبەستێتەوە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "کارکردن لە پرۆژەکە بە شێوەیەکی چڕ بەردەوامە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات بچێتە خزمەت هاووڵاتییان ".
پرۆژەکە 35 پردی تێدایە، کە درێژترینیان هەزار و 200 مەترە، ئەویش پردی ئاوەخێرییە.
ئەیاد محەممەد، هاووڵاتییەکی ناوچەکەیە و دەڵێت: "پرۆژەکە خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییان و شۆفێران دەگەێنێت، چونکە ڕێگای گەرمیان بە سلێمانی دەبەستێتەوە، ئاسانکاریی زۆر بۆ بازرگانییش دەکات".
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان؛ سەرباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان و ته‌نگەژه‌ی دارایی و نه‌ناردنی به‌شه‌بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حکومەتی فیدراڵییەوە؛ به‌جۆرێك، ڕۆژانه و هه‌فتانه چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كوالێتیی به‌رز پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.