Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:52

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە یانەی دهۆك دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشی دهۆك كرد بەبۆنەی سەركەوتن و گەیشتن بە خولی یانەكانی كەنداوی عەرەبی.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "ب هەلکەفتا برنەڤا یانەیا وەرزشی یا دهۆکێ و سەرکەفتنا وی بۆ نوینەراتییا یانەیێن عیراقی د جاما کەنداڤی دا، گەرمترین پیرۆزباهییان ل سەرۆک و تەڤاهییا وەرزشڤان و هەوادارێن یانەیا وەرزشی یا دهۆکێ دکەم".

راشیگەیاند "هیڤییا سەرکەفتن و پێشکەفتنێن زێدەتر بۆ یانەیا دهۆکێ و تەڤایا یانەییێن کوردستانێ دخازم و هیڤیدارم هەرتم د پێشەنگ بن".

ئەمشەو سێشەممە لەسەر یاریگەی شەعب لە شاری بەغدا، هەردوو یانەی دهۆك و نەجەف لە دوا یاریی "پلەی ئۆف" لە خولی ئەستێرەكانی عێراق رووبەڕووی یەك بوونەوە.

یانەی دهۆك یارییەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بەكۆتاهێنا، تاكە گۆڵی یارییەكەش لە خولەكی 37 لەلایەن زولفەقار یوونس یاریزانی یانەی دهۆك تۆمار كرا.

بەم ئەنجامە یانەی دهۆك لە وەرزی داهاتوو وەك تاكە نوێنەری عێراق بەشداری لە پاڵەوانیەتیی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداوی عەرەبی دەكات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.